بڕیارە سبەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاكان لەهەولێر رابگەیەنرێت، ئەمە لەكاتێكدایە كە هەریەك لەگۆڕانو یەكێتی لەسەر ئەنجامەكانی سلێمانی دەستیان لەسەر دڵیانە.
رۆژی دوو شەممە 19-5 ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگەیەنرا، هێزە كوردستانیەكان پارتی پلەی یەكەمی بەدەستهێنا، یەكێتیش پلەی دووەم، پارتی لەدهۆكو هەولێر لەپێشەوەیە، یەكێتیش لەكەركوك، گۆڕان لە سلێمانی، ئێستا بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاكان گۆڕان زۆر نیگەرانەو بەهەستیاریەوە مامەڵە لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكات، بەتایبەتی كە دەنگوباس ئەوە هەیە، كە گەمە بەئەنجامەكانی پارێزگاكانەوە بەتایبەتی پارێزگای سلێمانیەوە كرابێت لەبەرژوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
بەپێی هەندێك زانیاری نافەرمی گۆڕان زۆر نیگەرانە لەدەستكاری ئەو فۆرمانەی پارێزگای سلێمانی كە نێردراوە بۆ بەغداو دەستكاری كراوە، ئەوان هەرچەندە جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە فۆرمی یەكەم جیاكردنەوەی دەنگەكانیان لایەو دانە بەدانەی بەراورد دەكەن لەگەڵ ئەو (سیدیانەی ) لەبەغدا وەریان گرتووە، بەڵام ئەوە ناشارنەوە كە پرۆسەی ناردنی دەنگەكانی پارێزگا بۆ بەغدا بەشێویەكی ئاساییو سروشتی نەبووەو بەچەند جارێك نێردراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی كەتووە گوایە دەستكاری فورۆمو دەنگی 174 سندوقی دەنگدان لە بنكەی هوانە كراوە( بنكەی هوانە، یان مەخزەنەكانی هوانە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی دەنگەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لێیە).
گۆڕان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە بەشێوەیكی زۆر رێكخراو لەو بنكەیە دەستكاری فۆرمو دەنگەكانی پارێزگا كراوەو ئەو 174 سندوقە كە هەر سندوقێكی تا سنوری 450 دەنگی تێدایە دەستكاری كراوە كە نزیكەی 78 هەزار دەنگ دەكات.
لەلایەكی ترەوە بەپێی هەندێك زانیاری نافەرمی كە دەست سپی كەتووە لەمەخزەنەكانی هوانە دەستكاری ئەنجامەكانی 124 سندوق كراوە كە كۆی دەنگەكانی دەكاتە نزیكەی 55 هەزار دەنگ.
ئەمە لەكاتێكدا كە لەشەقامی كوردی لەسلێمانی باس لەوە دەكرێت كە جیاوازی دەنگەكانی نێوان گۆڕانو یەكێتی تەنها 17 هەزار دەنگ ماوەتەوە، واتە گۆڕان 17 هەزار دەنگ لەپێش یەكێتیەوەیە، لەكاتێكدا بەپێێ راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرەلەمانی عێراق لەسەر ئاستی پاریزگا گۆڕان 53 هەزار دەنگ لەپێش یەكێتیەوەیە.
ئەم زانیاریە نا فەرمیانە ماوەی بیست رۆژی گوێێ هاوڵاتیانی هەرێم بەتایبەتی پارێزگای سلێمانی پڕكردووە، هەموویان زانیاری نافەرمین، سبەی 5 شەممە لەهەولێر لەكاتی راگەیاندنی ئەنجامەكان لەلاەیەن كۆمسیۆنە بابەتەكە بەتەواوی روون دەبێتەوە.