یەكێتی‌و یەكگرتوو نوێنەریان نیە
ناوی لیژنه‌ی دانوستانكاری كورد ئاشكرا كرا

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوی لیژنه‌ی دانوستانكاری لیسته‌ كوردستانیه‌كانی ئاشكراكرد، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش ئاشكرایكرد، تا ئێستا یه‌كێتی‌و یه‌كگرتو نوێنه‌ریان له‌لیژنه‌كه‌دا ده‌ستنیشان نه‌كردوه‌.

له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا (فوئاد حسێن) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، دوای كۆبونه‌وه‌ی (مسعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی حزبه‌ كوردستانییه‌كان، بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنریت بۆ دانوساندن له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراق.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، هه‌ریه‌ك له‌ (د.رۆژ نوری شاوێس) وه‌كو نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان، (جه‌لال جه‌وهه‌ر) وه‌كو نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، (بیلال سلێمان) نوێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان‌و (د.كاوه‌ مه‌حمود) نوێنه‌ری لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كوردستان ده‌ستنیشانكراون.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، چاوه‌روان ده‌كرێت هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان نوێنه‌ره‌كانیان بۆ ئه‌و لیژنه‌یه‌ ده‌ستنیشانبكه‌ن، تاوه‌كو بڕیاری پێكهێنانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكرێت‌و لیژنه‌كه‌ ده‌ستبه‌كار بێت.



PM:04:09:21/05/2014