كۆمسیۆنی هەولێر تائێستا فۆرمی 903و 904 ی زیاتر لە 320 بنكەیان نەداوە بەحیزبەكان

كۆمسیۆن باڵا بەیانی 22-5 ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پارێزگاكان رادەگەیەنێت، بەڵام تا ئێستا ئۆفیسی كۆمسیۆنی هەولێر فۆرمی 903‌و 904 زیاتر لە 350 سندوقی هەڵبژاردنی پارێزگاكانیان نەداوە بەحیزبەكان.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەیەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە بەسپی میدیای راگەیاند كە وا بیست رۆژ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكاندا تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا ئۆفیسی كۆمسیۆنی هەولێر زیاتر لە 320 سندوق ئەو دوو فۆرمەی كە ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگای وێستگەكان لەخۆ دەگرێت، نەیان داوە بەحیزبەكان.
سەرچاوەكەی سپی باسی لەوە كرد كە زۆربەی لیستە بەشدرابووەكانی هەڵبژاردنەكە چەندینجار بەغدامان لەم كێشەیە ئاگادار كردۆتەوە‌و سكاڵامان تۆماركردووە، بەڵام تا ئێستا ئۆفیسی كۆمسیۆن ئامادەنەبوو ئەو دوو فۆرمەی ئەو وێستگانە بدات بەحیزبەكان.
سەرچاوەكە وتی " ئەوە پێشێلكارییەكی ئاشكرای یاسا‌و سیستەمی كۆمسیۆنە".




PM:06:51:21/05/2014