وێنە.. بەرپرسێکی پارێزگای کەرکوک بەهۆی کۆرۆناوە گیان لەدەستدەدات

بەڕێوەبەری ناحیەی رەشاد لە پارێزگای كەركووك ئەم ئێوارەیە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، ئەم ئێوارەیە ٥ی حوزەیران  بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە،  موعەممەر عوبەیدی، بەڕێوەبەری ناحیەی رەشاد کە بەڕەگەز عەرەبە گیانی لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاویکردەوە" لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٦١ حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی حەوت کەس بە كۆرۆنا تۆماركراون".
 



PM:09:34:05/07/2020