چاودێرو شارەزایەكی هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت "بۆئەوەی ئۆپۆزسیۆن نەتوانن پێكەوە پارێزگاری سلێمانی پێكبهێنن، نەیانهێشتووە دەنگەكانیان بگاتە 17 كورسی".
محەمەد رەئوف پسپۆڕو شارەزای هەڵبژاردن لەشیكاریەكدا ئەنجامی دەنگی بەدەستهاتووی لایەنە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنی خستووەتەڕوو، تێیدا ئاماژە بەوە دەكات "ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بەشێوەیەك دانراون كە بەگۆڕانو كۆمەڵو یەكگرتوو دەكاتە 16 كورسی، ئەویش لەپێناو ئەوەی ئۆپۆزسیۆن نەتوانن پێكەوە پارێزگاری سلێمانی پێكبهێنێت كە پێویستی بە 17 كورسیە".
ئاماژە بەوەش دەكات یەكێتی 11 كورسی بەدەستهێناوەو بە كورسیە كۆتاكەوە دەكاتە 12 كورسی.