سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
هەرێمی کوردستان بڕی پێدانی کارەبا زیاد دەکات
وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند، زیادکردنی بڕی کارەبای لە مانگی تەموزدا راگەیاندو وتی " بۆ ئەم مانگە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکەن و هەوڵدەدەن رۆژانە 17 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بدەنە هاوڵاتیان".
کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە، "لەم مانگەدا لە بەنداوی دوکان ٢٧٥ مەتری موکەعەب لە چرکەیەکدا ئاو بەردەدرێتەوە، ئەوەش بووەتە هۆکاری زیادبوونی بەرهەمهینانی کارەبای بەنداوی دوکان لە ١٢٠ مێگاواتەوە بۆ ٢٠٠ مێگاوات، لە دەربەندیخانیش بەرهەمێهێنانی کارەبا لە ٧٠ مێگاوەتەوە بۆ ٩٠ مێگاوات زیادبووە.
وەزیری کارەبا دەشڵیت " هەروەها چەند رێککەوتنێکی دیکەیان کردووە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا، کە 150 مێگاوات لە خەبات زیادبووە و پێدەچێت هەفتەی داهاتووش 150 مێگاواتی دیکەش لە هەمان وێستگە زیادبکەن".
"رێککەوتنێکی دیکەیان کردووە بۆ دابینکردنی هەزار مێگاوات کارەبا لە ماوەی ٣٠ مانگدا، هەروەها رێکەوتنی زیادکردنی ٣٠٠ مێگاوات کارەبای بەرهەمهاتوویان کردووە لە پرۆژەکانی ئاودا لە سنوری سۆران و زاخۆ و ڕاپەڕین و گەرمیان، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە دەستنەکراوە بە جێبەجێکردنی، لەلایەکی دیکەشەوە ڕێکەوتن کراوە بۆ بەرهەمهێنانی ١٦٥ مێگاوات کارەبا لە گەرمیان کە لە رێگەی غازەوە بەرهەم دەهێنرێت".( وەک وەزیری کارەبا کەمال محەمەد رایگەیاند ).
بەوتەی وەزیری کارەبای هەرێم مانگی رابردوو، رۆژانە نزیکەی ١٦ کاتژمێر و ٣٠ خولەک کارەبا بە تێکڕا دابەشکراوە و هەوڵیشدەدەن بۆ ئەم مانگە پێدانی کارەبا لە ١٧ کاتژمێر کەمتر نەبێت.
تا ئێستا بەبەراورد بەهاوینی ساڵی پار ٢٠١٩ کارەبای هەرێم و پێدانی بەهاوڵاتیان لە ئاستێکی باشدایە.
کارەبا
کاتژمێری پێدان
PM:03:33:08/07/2020
عێراقچی: ئامادەیی تەواومان هەیە جەنگێکی درێژخایەن دەستپێبکەینەوە
لێدوانی مەسرور بارزانی سەبارەت بە پرسی موچە و پێکهێنانی حکومەت
پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و سبەی کەمێک بەرز دەبنەوە
سەرایا سەلام بە فەرمی چەکەکانی ڕادەستی سوپای عێراق دەکات
نرخی دینار بەرز دەبێتەوە
وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوە دەدات: داهاتی ناوخۆی هەرێم بە ڕێژەی ٪٧٠ کەمبووەتەوە
ئەستێرەکان
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
ئەوروپا.. هۆنراوەیەکی محەمەد پاکژ یەکێک دەبێت لە باشترینەکان
Spee Media