تەندروستی کەرکوک تۆمارکردنی ٨٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون و مردنی هەشت کەسی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٨٩ حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی هەشت کەس بە كۆرۆنا تۆماركرا".
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ماوەیەدا ٦٠ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە.
تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە دوو هەزار و ٤٢٢ حاڵەت و ١٢٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا هەزار و ٩٢ هاوڵاتی چاکبونەتەوە و هەزار و ٢٠٣ توشبووش لە ژێر چاودێری تەندروستیدان.