مامۆستا جەمیل شاوێسی کۆچی دواییکرد

ئەمڕۆ هەینی مامۆستا جەمیل عەلی، كەسایەتی ئاینی ناسراوی شاری هەولێر و هەرێمی كوردستان بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

 

سوهەیب جەمیل عەلی ڕۆژنامەنوس و كوڕی ئەو مامۆستا ئایینیە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" بڵاویکردەوە، بە دڵێکی پڕخەم و بە ڕازی بوون بە قەدەری خوای گەورە ھەرئێستا ھەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا جەمیل رادەگەیەنین، مامۆستا جەمیل زیاتر لە پێنج مانگ لە ژێر چاودێری پزیشکان دابوو بەھۆی ئازاری سورێنچک.

 

مامۆستا جه‌میل عه‌لی ناسراو بە مەلا جەمیل شاوێسی سەرجەم قورئانی پیرۆزی لەبەربووە، پێشنوێژ و وتارخوێنى مزگەوتى عەلائەددین سەجادی بوو لە هەولێر، هەروەها بەڕێوەبەری رێکخراوی "اقراء" بوو بۆ زانستەکانی قورئان.

 



PM:03:15:17/07/2020