گۆڕان: باشتربوو له‌ڕێی رێككه‌وتنه‌وه له‌گه‌ڵ بەغدا نه‌وتی هه‌نارده بكردایه
په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عیراق پێیوایه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عیراق نییه، به‌ڵام به‌بڕوای ئه‌و باشتر بوو هه‌رێم له‌ڕێی رێككه‌وتنه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌نارده بكردایه.
بایه‌زید حه‌سه‌ن په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی، له لێدوانی تایبه‌ت به (نه‌وا) وتی: بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وا باشتر بوو یه‌كه‌م هه‌نگاو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا رێككه‌وتنی بكردبا.
بایه‌زید حه‌سه‌ن وتیشی: ده‌ستوری عیراقی مه‌رجێكی داناوه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت داهاته‌كه‌ی بگڕێته‌وه خه‌زینه‌ی گشتی عیراق تا به‌گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی عیراق دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام دیاره به‌غدا هه‌ڵوێستێكی ره‌قی به‌رانبه‌ر به هه‌رێم نواند كه خۆی له بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا ده‌بینێته‌وه، له‌به‌رانبه‌ریشدا حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وتی له‌ڕێی توركیاوه هه‌نارده‌كرد.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌وترێت هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عیراقه، وتی: ئه‌وه ڕاست نییه، چونكه له ده‌ستوری عیراقی‌دا باس له‌وه نه‌كراوه كه ته‌نیا حكومه‌تی فیدراڵ بۆی هه‌یه نه‌وت بفرۆشێت و ده‌بێت له‌ڕێی كۆمپانیای سۆمۆوه بێت.
بایه‌زید حه‌سه‌ن به‌پێویستی زانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سیاسه‌تی نه‌وتدا شه‌فاف بێت و ئه‌و نه‌وته ته‌نیا به‌ده‌ست لایه‌نێكی سیاسییه‌وه نه‌بێت، به‌ڵكو هه‌موو لایه‌نه‌كان ئاگاداریی فرۆشتنی نه‌وت بن.
پێشتر به‌ها جه‌ماله‌دین په‌رله‌مانتاری ئیئتیلافی ده‌وڵه‌ی یاسا رایگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له دژی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق، و هه‌نگاوه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشی له‌و باره‌یه‌وه به مه‌ترسیدار وه‌سفكرد، چونكه به وته‌ی ئه‌و، ئه‌گه‌ری هه‌یه پارێزگاكانی تر عێراقیش چاو له كوردستان بكه‌ن و تاكڕه‌وانه نه‌وت هه‌نارده‌بكه‌ن.
PM:06:18:24/05/2014