به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی رزگاری ئاگادارده‌كه‌نه‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ داده‌نرێت و بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده‌یان ده‌بڕدرێت.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی كاره‌بای سلێمانی "، لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیره‌كی كاره‌با ئاگاداری دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی رزگاری نزیك مزگه‌وتی حاجی محه‌مه‌دی كۆڵه‌ك ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر فیده‌ری 55، رۆژی چوارشه‌ممه پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت".
" به‌هۆی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌باوه، گه‌ڕه‌كی رزگاری له‌كاتژمێر 7:00ی به‌یانی تاوه‌كو 12:00ی نیوه‌ڕۆ كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واته موه‌لیده‌ی ئه‌هلی سه‌ر ئه‌و فیده‌ره نابێت كار بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.( کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە).
به‌ستنی پێوه‌ره‌كه بێ به‌رامبه‌ر و هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له هاوڵاتی وه‌رناگیرێت و خه‌رجییه‌كه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌ته، له پێناو پاراستنی ئامێره كاره‌باییه‌كانیشیان پێش لێدانه‌وه‌ی كاره‌با پۆ یه‌كه‌مجار هه‌مو ئامێره‌كانیان بكوژێننه‌وه و دواتر له‌دوای یه‌ك هه‌ڵیان بكه‌نه‌وه .