بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەمڕۆ سێ شەممە پلەی گەرمای شارەکانی باشووری کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوەو جگە لە سلێمانی پلەی گەرمای شارەکانی تر لە نێوان ٤٥- ٥٠ پلەدا دەبن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئەوەش دەخاتەڕوو کە سبەی چوار شەممە کەمێک پلەی گەرما دادەبەزێت و سەرجەم شارەکان پلەیەک تا دوو پلە نزمدەبنەوە.
پسپۆرانی تەندروستی هۆشیاری دەدەن بەگشتی بە خەڵک کە خۆیان نەخەنە بەرخۆر، هەروەها کەسانی بەتەمەنیش باشترە لە ماڵ نەچنە دەرەوە لە کاتی گەرماکەدا.