یەكێتی وەزیرەكانی بۆ كابینەی نوێی حكومەت دیاری دەكات

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كاندیدی حیزبەكەی بۆ ئەو وەزیرو پۆستە حكومیانە دیاری دەكات كە لەكابینەی نوێی حكومەتدا پشكی یەكێتین، سبەینێش مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبە بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەو پرسە كۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند، بڕیارە سبەینێ‌ دوو شەممە 26/5/2014 مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوونەوەیەك بۆ یەكلایی كردنەوەی پۆستە حكومیەكانی لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا دیاری بكات.
ئاماژەی بەوەشدا پرسی دانانی وەزیرەكان‌و جێگری سەرۆكی پەرلەمان كە پشكی یەكێتیە، لەو كۆبوونەوەیەی سبەینێدا یەكلایی دەكرێتەوە.




PM:12:19:25/05/2014