ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ١ی ئاب گەشتە ئاسمانییەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەستپێبکاتەوە.

 
لە میانەی دەستپێکردنەوەی ئەو گەشتانەدا، بڕیارە کاتژمێر ١١ی نیوەڕۆ گەشتێکی ئاسمانی لە هەولێرەوە بۆ بەغدا دەستپێبکات.

 
دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بە پەیڕەوکردنی رێوشوێنی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دەدرێت، لەوانە هەر گەشتیارێک دەبێت پشکنینی کۆرۆنا بکات بە بڕی ١٠٠ هەزار دینار.

 
هەروەها ئەو گەشتیارانەی سەردانی کوردستانیش دەکەن بەهەمان شێوە پشکنینیان بۆ دەکرێت.

 
لە هەندێک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پشکنینی کۆرۆنا لەناو نەخۆشخانەدا دەکرێت، لە هەولێر و سلێمانی لە دەرەوەئ فڕۆکەخانەکە ئەنجام دەدرێت لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەو پشکنینانە.









AM:09:29:01/08/2020