نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌ی دانیشتنی‌ په‌رله‌مان ده‌بێت

‌نێچیرڤان بارزانی
بڕیارە رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئامادەی دانیشتنی په‌رله‌مان بێت‌و ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر قه‌یرانی‌ دارایی‌ و دواكه‌وتنی‌ مووچه‌ بدات.

به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیاره‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی هه‌رێم و دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئاماده‌ بێت.

ئەمەش لەكاتێدایە كە بڕیاربوو ئه‌مڕۆ وه‌زیرانی‌ دارایی‌ و پلاندانان ئاماده‌ی‌ دانیشتنه‌كەی پەرلەمانی كوردستان بن، به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بوون.




PM:02:12:26/05/2014