به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ شەممە و سبه‌ی یەکشەممەی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی لە سەرجەم شارەکان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما لەسەرجەم پارێزگاکان زیاتر دادەبەزێت، کە ئەمڕۆ لە هه‌ولێر به‌رزترین پله ٣٨، سلێمانی ٣٨، دهۆك ٣٧و لە كه‌ركوك ٤١ پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.