وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر ساغ نه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان، ژمارەیەكی زۆری جووتیارانی پێنجوێن گردبوونەوە و ڕێیەكی سەرەكییان داخست و هەریەكەیان سندووقێك تەماتەیان لە ناو شەقامەكە ڕشت.
بەپێی زانیارییەکان، ژمارەیەك لە جووتیارانی سنووری قەزایی پێنجوێن گردبوونەوەیەكیان ئەنجام دا و ڕێگای پێجوێن-ملەکەوەیان داخست، ئەوەیش بەهۆی بێ بازاڕی و ساغ نەبوونەوەی بەرهەمەكانیان.
ئەو جووتیارانە هەریەكەیان سندووقێك تەماتەیان لەسەر شەقامەكە ڕشت و داوای داخستنی مەرزی باشماخیان كرد تا كۆتایی بە قاچاخچێتیی بێت.