ته‌ندروستی كه‌ركوك گیان له‌ده‌ستدانی ١٢ توشبووی كۆرۆنای راگه‌یاند

تەندروستی كەركوك  گیان لەدەستدانی ١٢ تووشبووی تری لە پارێزگاکە ڕاگەیاند. 

به‌ڕێوه‌به‌رایەتی گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٥٩ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌".

ڕاشیگەیاندووە" هەر لەو ماوەیەدا ١٢ کەس بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ١٨٨ هاوڵاتی دیکەش کە هەڵگری پەتاکە بوون چاکبوونەوەو ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە". 

تا ئێستا كۆی تووشبووان لە پارێزگای کەرکوک گەیشتوەتە هەشت هەزار و ٤٧٣ حاڵەت و ٣٧٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا پێنج هەزارو ٩٩ هاوڵاتی چاکبوونەتەوە. 


PM:01:08:25/08/2020