گەنجێكی تەمەن ١٨ ساڵ لە زاخۆ خنكا

گەنجێكی تەمەن ١٨ ساڵ لە روباری خابیردا لە قەزای زاخۆ سەر بە پارێزگای دھۆك خنكا.

 

لە راگەیەندراوێكدا، بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی دھۆك رایگەیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگاداركراین لە ڕووداێكی خنكان لە گوندی دولای سەر  بە قەزای زاخۆ، لە ئەنجامدا كەسێكی تەمەن ١٨ ساڵان بوو بەناوی ( م ـ ح ـ م )، تیمەكانی بەرگری شارستانی زاخۆ تەرمەكەیان دەرھێناوەتەوە و ڕەوانەی پزیشكی دادی زاخۆ كراوە".

 

وتیشی" ئەو كەسەی خنكاوە خەڵكی مسێریكێ لەسەر رووباری خابیردا خنكاوە، دوای دەرهێنانەوەی تەرمەكەی رەوانەی نەخۆشخانەی زاخۆ كراوە و دواتر رادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە".




PM:04:23:28/08/2020