لە ڕاگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان ئەمشەو بڵاویکردەوە، لە ئەنجامى هاتنى شەپۆلێکى گەرما بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق پێشبینى دەکرێ لەسبەی ڕؤژى شەممە پلەکانى گەرما ڕوو لە بەرزبونەوە بکات بەشێوەیەک بەرزترین پلەکانى گەرمای ناوچەکانى هەرێم بەم شێوەیەى خوارەوە بێت:
هەولێر 42-44 پلە
سلێمانى 41-42 پلە
دهۆک 40-42 پلە
هەڵەبجە 41-43 پلە
کەرکووک 45-46 پلە
وتیشی" پێشبینى دەکرێ ئەم شەپۆلە زیاتر لە یەک هەفتە بخایەنێ".