ئیسماعیل بێشکچی دکتۆرای فەخری پێ دەبەخشرا
كەمێك پێش ئێستا لەلایەن سەرۆكایەتی زانكۆی سەلاحەدین لەهەولیر، دکتۆرای فەخری بە نوسەری توركو دۆستی كورد ئیسماعیل بێشکچی بەخشرا.
كاتژمێری 4.5ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ 28-5-2014 لە سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەدین رێوەڕەسمی بەخشینی دکتۆرای فەخری بە بیرمەندی تورک و دۆستی کورد ئیسماعیل بێشکچی بەڕێوەچوو".
لە مەراسیمەكەدا راگەیەنرا كە چەند سمینارێك لەشارەكانی هەولێر، سلێمانیو دهۆك بۆ ئیسماعیل بێشەكچی ساز دەكرێت.
ئیسماعیل بێشکچی نوسەرێکی بەناوبانگی تورکیایە زیاتر لە ٣٠ کتێبی لەبارەی مەسەلەی کوردەوە ھەیە ، تەنیا لەسەر ئەوەی لە کتێبەکانیدا داکۆکی لە مافی کورد کردوە حکومەتی تورکیا 200 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام تەنھا 17 ساڵ و 6 مانگ لە زینداندا ژیانی بەسەر برد، دواتر ئازاد کراوە.
بێشکچی لە ژیانیدا گەشتی بۆ ھیچ وڵاتێک نەکردوە، کوردستان یەکەمین شوێنە کە گەشتی بۆ بکات.
PM:05:33:28/05/2014