بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢ ی ئاب نرخی پاوەن و یۆرۆر بە بەراورد بە دوێنێ دابەزینی بەخۆوە دەبینێت.
خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزار و ١٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٤ هەزار و ١٥٠ دینار. دوێنێ یۆرۆ بە ١٤٤ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٠ هەزارو ٨٥٠ دینار. دوێنێ ١٠٠ پاوەن بە ١٦٢ هەزار بوو.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ هەزارو ٦٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ١٥٠ دینار.