بنەماڵەی تۆمەتباری حسێنیەكەی سلێمانی داواكارن ژیانی كوڕەكەیان پارێزراو بێت
خانەوادەی ئەو كوڕەی بە نیازبوو، حسێنیەكەی سلێمانی بتەقێنێتەوە، لەیاداشتێکدا بۆ پەرلەمانی كوردستان دەڵێن كوڕەكەیان هەڵخەڵتێنراوە‌و داواكارن ژیانی پارێزراو بێت.
لەمبارەیەوە سۆران عومەر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به ماڵپەڕی PUKmedia ی راگه‌یاند: خانه‌واده‌ی ئه‌و كوڕه‌ی به نیازبوو حسێنی-ه‌كه‌ی سلێمانی بته‌قێنێته‌وه یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان كردووه‌و داواكارن ژیانی كوڕه‌كه‌یان پارێزراوبێت.
وتیشی: له‌ناوه‌ڕۆكی یاداشته‌كه‌دا ئه‌و خانه‌وه‌ده‌یه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شه‌ش مانگه ئاگاداری كوڕه‌كه‌یان نین و هیچ هه‌واڵێكیان نه‌زانیوه، پێشیانوایه كه كوڕه‌كه‌یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێندراوه به‌ڵام ئاماژه‌یان بۆ هیچ لایه‌نێك نه‌كردووه.
راشیگه‌یاند: به‌پێی یاسا هه‌ركه‌سێك ده‌ستگیر بكرێت و تاوانه‌كه‌ی به‌ڵگه‌ی هه‌بێت و سه‌لمێندراو بێت له‌سه‌ری، ئه‌وه نابێت له زینداندا ئه‌شكه‌نجه بدرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌و خانه‌واده‌یه رایانگه‌یاندووه كه هه‌ر سزایه‌ك به‌سه‌ر كوڕه‌كه‌یاندا بسه‌پێنرێت لارییان نیه به‌ڵام داواكارن كه كه‌یسه‌كه به‌ته‌واوی ڕێڕه‌وی یاسایی وه‌ربگرێت.
روونیشكرده‌وه: ئه‌و تۆمه‌تباره به مادده‌ی تیرۆر ده‌ستگیركراوه هه‌رچه‌نده چه‌ند لایه‌نێك وایان بڵاوكرده‌وه كه ئه‌وه سیناریۆیه‌و ئه‌و كوڕه خانه‌واده‌ی نیه، ئه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دووره له راستیه‌وه‌و به‌ڵكو ئه‌و تۆمه‌تباره كوڕی خانه‌واده‌یه‌كی دیاری هه‌ڵه‌بجه‌یه.
PM:03:05:29/05/2014