وەزیری دارایی هەرێم تووشی کۆرۆنا دەبێت

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاوات شێخ جەناب لەسەر پشکی گۆڕان تووشی کۆرۆنا دەبێت.

وەزارەتی دارایی رایگەیاند " ئەمڕۆ ٧/٩/٢٠٢٠ لە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش سەفەری شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا، دەرکەوت بەرێز وەزیری دارایی وئابوری حکومەتی هەرێم کوردستان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بۆیە بەژداری شاندی دانوستانکاری هەرێم ناکات بۆ چون بۆ بەغدا لە ڕۆژی ٨/٩/٢٠٢٠. بۆ ئاگاداری هەمولایەک".

 

دوێنێش ماڵپەڕی سپی میدیا بڵاویکردەوە کە ماوەیەک لەمەوبەر د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم تووشی کۆرۆنا بووە، بەلآم ئێستا چاکبۆتەوەو دۆخی تەندروستی باشە.



PM:05:21:07/09/2020