لە نزیك گوندێكی چەمچەماڵ تەرمی ئەو دوو كچە كوژراوە لەلایەن تیمەکانی پۆلیس و ئاسایشی چەمچەماڵەوە دۆزرانەوە.
محەمەد عەبدی بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ڕایگەیاند" لە نزیك گۆڕستانی گوندی برایم ئاغا كە چەند خولەكێك لە چەمچەماڵەوە دوورە، تەرمی دوو كچیان دۆزیوەتەوە".
وتیشی" تەرمی دوو كچەكە لە دەرەوەی گۆڕستانەكە بەخاكسپێردراون، بڕیارە تەرمەكان دەربهێندرێن و بگوازرێنەوە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی پشكنینیان بۆ بكرێت".
ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی هەفتەیەکە دوو کچ کە خوشکن دیار نەماون و شایتحاڵەکان دەڵێن لەلایەن باوکیانەوە کوژراون.