یه‌كێتی‌ بۆ بەشداری لەپارێزگای هەولێر مەرج دادەنێت

كاندیدێكی‌ ده‌رچوو بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر پۆست به‌ یه‌كێتی‌ نه‌درێت له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر، ئه‌وا یه‌كێتی‌ به‌شداری‌ له‌ پێكهێنانی‌ پارێزگاكه‌ ناكات.

ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، له‌زاری‌  سازگار دڵشاد كاندیدی‌ ده‌رچوو بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر، رایگه‌یاندووه‌"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌گه‌ر به‌پێی ده‌نگه‌كانی له‌ پارێزگای هه‌ولێر پۆستی پێنه‌درێت، بێگومان به‌شداری پێكهێنانی پارێزگا ناكات".

یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان توانی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر 6 كورسی‌ پارێزگاكه‌ به‌ده‌ست بهێنێت،هاوكات پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان توانی‌ 12 كورسی‌ به‌ده‌ست بهێنێت.




PM:08:57:30/05/2014