كۆسره‌ت ره‌سوڵ: له‌مڕۆوه هه‌نگاو ده‌نێین به‌ره‌و كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له یادی دامه‌زراندنی 39 ساڵه‌ی یه‌كێتی، په‌یامێك بڵاودەكاتەوە دەڵێت: به هه‌مووتان راده‌گه‌یه‌نم كه له‌مڕۆوه هه‌نگاو ده‌نێین به‌ره‌و كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی و هێنانه‌پێشه‌وه‌ی گه‌نجان و لاوان.
له‌و په‌یامه‌كەدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌ڵێت: " له 39هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ناخی دڵمه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی یه‌كه به‌یه‌كه‌تان ده‌كه‌م و ئومێده‌وارم بتوانین ئه‌م یاده پیرۆزه بكه‌ینه هه‌وێنی نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و هه‌وڵدان بۆ یه‌كڕیزی نێوماڵی كورد‌و له‌م رۆژه پیرۆزه‌شدا په‌یامی پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی جه‌نابی مام جه‌لال ده‌كه‌ین".
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان.
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیده نه‌مره‌كان
دۆستان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
هاونیشتمانیان.
له "39"هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ناخی دڵمه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كه به‌یه‌كه‌تان ده‌كه‌م و ئومێده‌وارم بتوانین ئه‌م یاده پیرۆزه بكه‌ینه هه‌وێنی نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و هه‌وڵدان بۆ یه‌كڕیزی نێوماڵی كورد‌و له‌م رۆژه پیرۆزه‌شدا په‌یامی پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی جه‌نابی مام جه‌لال ده‌كه‌ین.
مێژوو شاهێده، ئه‌وێ رۆژێ و له ساته ناخۆشه‌كانی گه‌لی كوردمان و له‌دوای هه‌ره‌سی شۆڕش یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جاڕی دامه‌زراندن و به‌رگری كردن له مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كوردی دا‌و دروشمی مافی چاره‌ی خۆنووسینی كرده په‌یامی سه‌ره‌كی و هه‌ر زوو به‌زوو و دوای ساڵێك له دامه‌زراندن یه‌كێتییه تێكۆشه‌ره‌كه‌مان بڕیاری هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانی دا‌و دواجار به‌رهه‌می ئه‌م شۆڕشه راپه‌ڕین و رزگاركردنی كوردستانی لێكه‌وته‌وه.
دۆستان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی.
ئه‌مڕۆ گه‌لی كوردمان به قۆناغێكی یه‌كجار هه‌ستیار و پڕ له ئاڵۆزی ناوچه‌كه تێده‌په‌ڕێ، بۆیه له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته كه یه‌كڕیزی ناو ماڵی كورد بپارێزین و هه‌موو تواناكانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ گه‌یشتن به ئاواته‌كانمان.
گه‌نجان و لاوانی خوێنگه‌رمی رێبازه‌كه‌ی یه‌كێتی...
ئه‌وێ رۆژی له خانووه قوڕه‌كان و له سووچه نهێنییه‌كانی شار و شاخ ده‌ستمان كرد به خه‌بات، ئه‌مڕۆ زه‌روره‌تی كوردستان واده‌خوازێ كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان شێلگیرانه‌و زیاتر له جاران له گۆڕه‌پانه‌كه بێ و جێبه‌جێكه‌ری سه‌ره‌كی مادده‌ی 140 بێ و خه‌بات بكات له‌پێناو گه‌یشتن به مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردمان، هه‌روه‌ك لاتان روون و ئاشكرایه كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌میشه پاڵپشت و پشتیوانی راسته‌وخۆی كوردانی پارچه‌كانی تری كوردستانه‌و ئه‌وپه‌ڕی خه‌باتی دیموكراسی ده‌كات بۆ گه‌یشتنی خوشك و براكانمان به ئامانج و ئاواته له‌مێژینه‌ییه‌كه‌مان، ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌شتان پێ رابگه‌یه‌نم كه كاركردن و هه‌وڵدانمان بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه به پاڵپشتی و پشتیوانی ئێوه‌ی گه‌نج و زیاتر بایه‌خدان پێتان ده‌بێ.
له‌كۆتاییدا وێڕای دووباره پیرۆزباییم له یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئه‌وا هه‌مووشتان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ساڵیادی ئه‌مجاره‌مان هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، بۆیه به هه‌مووتان راده‌گه‌یه‌نم كه له‌مڕۆوه هه‌نگاو ده‌نێین به‌ره‌و كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی و هێنانه‌پێشه‌وه‌ی گه‌نجان و لاوان.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
PM:06:13:31/05/2014