لە سلێمانی كرێكارێك لەكاتی كاركردندا گیانی لەدەستدا

لەكاتی كاركردن لە پرۆژەی هۆتێل ڕۆتانا لەسەر شەقامی سالم لەشاری سلێمانی كرێكارێك كەوتە خوارەوەو گیانی لەدەستدا.
سەرۆكی سەندیكای بیناسازی سلێمانی عوسمان حەمە سەعید لە لێدوانێكدا بە سپی میدیای ڕاگەیاند "كرێكارێك لە كاتی كاركردندا لە هۆتێلی ڕۆتانا لە نهۆمی 11 وە كەوتە خوارەوەو دەست بەجێ گیانی لەدەستدا".
وتیشی" بەم كرێكارەوە ئاماری گیان لەدەستدان لەپارێزگای سلێمانیدا لەماوەی ئەمساڵدا بوو بە 17 كرێكار"
ئەو كرێكارەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە، ناوی (محەمەد نائیفە)و خێزاندارەو پێنج منداڵی هەیەو خەڵكی باكوری كوردستانە.




PM:12:01:01/06/2014