سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەستگیرکردنی کادیرانی هەدەپە ئەنجام دەدەن
پۆلیسی دەوڵەتی تورک، هەڵیکوتایە سەر ماڵی چەندین کادیرو بەرپرس و ئەندامی هەدەپەو دەستگیریانکردنوون کە لەنێوایاندا هاوسەرۆک شارەوانیی قەرس و ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری ئیمراڵی تێدایە و بەنیازی دەستگیرکردنی ٨٢ کەسی دیکەشن.
ئاژانسی فوراتنیوز بڵاوی کردەوە " پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد دا لە شاری قەرسی باکووری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئایهان بیلگەن، هاوسەرۆک شارەوانیی هەدەپە لەشاری قەرس و ماڵەکەی پشکنیوە و هەموو کەلوپەلەکانی تێکداوە و دواتر دەستگیریانکردووە".
ئاژانسەکە ئەوەش دەخاتەڕوو کە داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە ئەنقەرە لە دژی ئەو چالاکییانەی بۆ کۆبانێ لە ٥ بۆ ٨ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەنجامدراون، لە ٧ شاردا دەستیکردووە بە ئۆپەراسیۆن و بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٨٢ کەس دەرکردووە و پۆلیسیش دەستیکردووە بە هەڵکوتانە سەر ماڵی هاووڵاتییان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە.
بەپێی زانیارییەکان تائێستا ئەو ئەندامانی دەستەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەستگیرکراون " ئایهان بیلگەن، هاوسەرۆک شارەوانیی قەرس، عەلی ئورکوت ئەندامی هەدەپە، نازمی گیور ئەندامی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەدەپە، جان مەمیس، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی هەدەپە، سری سوریا ئۆندەر، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە ئەنقەرە و ئەندامی شاندی دانوستانکاری ئیمراڵی و چەندین کەسی دیکە".
ئاژانسەکە زانیاری زیاتر بڵاودەکاتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو ئۆپەراسیۆنە لەلایەن یوکسەل کۆجامان، داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، کۆجامان چەند ڕۆژ لەمەوبەر لەگەڵ ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی شاری قەرسی باکووری کوردستانی کردبوو، ئەو داواکارە گشتییە ماوەی ساڵێکە لێکۆڵینەوەی لەو دۆسیەیە دەستپێکردووە.
پۆلیسی تورکیا
هەدەپە
دەستگیرکردن
PM:03:07:25/09/2020
"سبەی لیستی مووچەی مانگی ٧ رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت"
دۆناڵد ترەمپ: بەردەوام دەبین لە هێرشکردنە سەر ئێران
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: بە گەیشتنی بەنزین نرخەکەی دادەبەزێت
ترەمپ بەرامبەر بەکوشتنی ٥٣ هەزار خۆپیشاندەر، ئێران بە "دڕندە" ناو دەبات
یەکێک لە بریندارەکانی کۆمەڵە گیانی لەدەستدا
نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی
ئەستێرەکان
تەیلۆر سویفت و تراڤیس کێڵسی هاوسەرگیرییان کرد
تابلۆ عەدنان كەریم بۆ باوکی: شانازی دەکەم کە کچی تۆم
کیژان ئیبراهیم خەیات "ئەوین" بڵاودەکاتەوە
عەدنان کەریم نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە
قادر ئینار هونەرمەندی ناسراوی سینەمای تورکیا کۆچی دوایی کرد
Spee Media