بارزانی: تاسه‌ر چاوه‌ڕێی به‌غدا ناكه‌ین
مه‌سعود بارزانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له ڕێگه‌ی تیمێكی هاوبه‌شی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانه‌وه، بۆ دانوستاندن ڕوو له‌به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه، ده‌شڵێت: تاسه‌ر چاوه‌ڕێی به‌غدا ناكه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر جیبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیاندا، بڕیاری تر ده‌ده‌ن.
پێگه‌ی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ فیدریكا موكورینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، مه‌سعود بارزانی ڕایگه‌یاندوه: به ئامانجی جێبه‌جێكردنی خواست و داواكارییه‌كانی گه‌لی كورد، هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان، بۆ دانوستاندن و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، به تیمێكی هاوبه‌ش ڕوو له به‌غداد ده‌كه‌نه‌وه و به وردییش به په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌چنه‌وه.
بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، ئه‌نجامدانی دانوستاندن له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان، به‌و مانایه نایه‌ت كه‌كورد تا 10 ساڵی دیكه چاوه‌ڕێی به‌غداد بكات بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه ڕه‌واو ده‌ستووریه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ بكه‌ن.
بارزانی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردوه، ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێن، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕای گه‌ل‌و ڕاپرسی گشتی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
PM:05:02:01/06/2014