لە پارێزگای کەرکووک سێ ئەندامی خێزانێک بە هۆکارێکی نادیار کوژراون و تا ئێستا تاوانبارەکان دیاری نەکراون.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پینج شەممە کاتژمێر ٤:٠٠ لە گوندی شۆرجەی سەر بەناوچەی قەرەحەسەنی سەر بەناحیەی لەیلان، ژماره‌یه‌ك چەکدارى نەناسراو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ر كێڵگه‌یه‌كى په‌له‌وه‌رى و په‌لاماری ماڵێكیان داوه و دوو پیاو و ژنێکیان لێ كوشتوون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، کوژراوەکان له‌یه‌ك ئەندامی خێزانن، ژن و مێرد و كوڕێكیان ئاواره‌ی موسڵن و له كیڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ر كاریان كردووه و خاوه‌نی كیڵكه‌گه كورده، تەنیا شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە گیراوە.