ئەنجامدەرانی هێرشە مووشەكییەكەی شەوی ڕابردووی هەولێر دەستگیركران

‌شەوی ڕابردوو چەند موشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کران

وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە عێراق دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەكەی سەر هەولێر و نێردە دپپلۆماسییەكانی بەغدای ڕاگەیاند. 

 

تەحسین خەفاجى، وتەبێژى فەرماندەیى ئۆپەراسیۆنە سەربازیە هاوبەشەکانى عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" چەند کەسێکیان دەستگیرکردوە کەتێوەگلاون لە ئەنجامدانى هێرشە موشەکیەى سەر فرۆکەخانەى هەولێر و ئەوهێرشانەى پێشتر کراونەتەسەر نێردەدیبلۆماسیەکانى دیکە لە بەغداد".

 

وتیشی" ناتوانم وردەکاری دەستگیرکردنەکان بخەمەڕوو، بەڵام دواتر ناوی ئەو لایەنە ئاشکرا دەکرێت کە لە پشت هێرشەکانەوە بووە".

 

جەختیشیکردەوە: ئامادەین بۆ بەكارهێنانی هێز لە دژی هەرلایەنێك نێردە دیپلۆماسییەكان بكاتە ئامانج و دەستمان سووك ناكەین لەگەڵ هەرلایەنێك ئاسایشی عێراق بخاتە مەترسییەوە.  

 

شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٨:٣٠ خولەک شەش مووشەک لە باکوری رۆژئاوای هەولێر لە نزیک فڕۆکەخانە و بنکەیەکی هێزی هاوپەیامانان و بارەگایەکی حیزبی دیموکرات، هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە، بەلآم ئاگرێکی لێکەوتەوە. 




PM:08:02:01/10/2020