لە سلێمانی ٦ تووشبوو بە کۆرۆنا گیان لە دەستدەدەن

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند " لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە سلێمانی ٣٤ تووشبووی نوێ لە نەخۆشخانە خەوێنراون و ٦ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە".

 

د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٣ کەس چاکبوونەتەوەو لە نەخۆشخانە دەرچوون.

 

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کردەوە کە ٢٧ تووشبوو دۆخیان خراپە و لەژێر ئامێری cpap دان.

 

د. یاد نەقشبەندی ئاشکراشی کرد کە ٢١٢ تووشبوونی لە نەخۆشخانە ماون و لەژێر چاودێری پزیشکدان. 




PM:11:01:14/10/2020