نزیكه‌ی 70%ی منداڵانی هه‌رێم روبه‌ڕوی توندوتیژیی ده‌بنه‌وه
ئامارێكی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیداوه، نزیكه‌ی 70%ی منداڵانی هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕووی توندوتیژی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ده‌بنه‌وه.
رۆژی 1-6-2014 هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی منداڵاندا، سێكته‌ری پاراستنی منداڵ له رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان ده‌رئه‌نجامی ئاماری خراپ مامه‌ڵه‌كردنی به‌رامبه‌ر به منداڵ له ئاسته‌كانی (خێزان، قوتابخانه، گه‌ڕه‌ك)دا خسته‌ڕوو.
بە پێی هەواڵێكی (pukmedia) ئاماره‌كه له پارێزگاكانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك ئه‌نجامدراوه به قه‌زاو ناحیه‌و گونده‌كانیشه‌وه، له‌هه‌ر شارێكدا 58 قوتابخانه وه‌ك نموونه‌ی ئاماره‌كه وه‌رگیراوه، له‌هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كیشدا 10 قوتابی و 10 مامۆستا‌و 10 دایك و باوك وه‌رگیراوه، به‌وپێیه‌ش له 174 قوتابخانه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان 5220 منداڵ و مامۆستا‌و دایك و باوك وه‌ك نموونه وه‌رگیراون.
ده‌رئه‌نجامی ئاماره‌كه:
* قه‌باره‌ی خراپ مامه‌ڵه‌كردن به‌رامبه‌ر به منداڵ له ئاستی خێزاندا:
منداڵ له چوارچێوه‌ی خێزانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دایك و باوك خوشك و براو ئه‌ندامانی تری ناو خێزانه‌كه‌ی روبه‌ڕووی مامه‌ڵًه‌ی خراپ ده‌بێته‌وه له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و سێكسییه‌وه.
به رێژه‌ی 66.7%ی منداڵ روبه‌ڕووی توندوتیژی جه‌سته‌یی ده‌بنه‌وه، به رێژه‌ی 68.7%ی منداڵان روبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌روونی ده‌بنه‌وه، به رێژه‌ی 32.2% ئیستغلالی ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌كرێن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یه‌وه، به رێژه‌ی 31.4% منداڵ له چوارچێوه‌ی خێزانه‌كه‌یدا روبه‌ڕووی جۆرێك له جۆره‌كانی توندوتیژی سێكسی ده‌بێته‌وه.
31.9% دایكان و باوكان باوه‌ڕیان به‌وه‌یه كه توندوتیژی وه‌ك رێگه‌چاره‌یه‌ك له هه‌ندێك كاتدا كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان، 90%ی دایكان و باوكان ده‌ڵێن پێویسته توندوتیژ بیت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تدا ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵسوكه‌وتێكی نه‌شیاو یان خراپی كرد.
* قه‌باره‌ی خراپ مامه‌ڵه‌كردن به‌رامبه‌ر به منداڵ له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا:
به رێژه‌ی 42% خوێندكار له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا له‌لایه‌ن مامۆستا‌و خوێندكار‌و كارمه‌نده‌كانی تری ناو خوێندگاوه روبه‌ڕووی توندوتیژی جه‌سته‌یی ده‌بێته‌وه، به رێژه‌ی 66.7% خوێندكار له ناوه‌ندی خوێندنگاكاندا روبه‌ڕووی خراپ مامه‌ڵه‌ی ده‌روونی زاره‌كی ده‌بنه‌وه، له 53.8% مامه‌ڵه‌ی خراپی ده‌روونی نازاره‌كیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به رێژه‌ی له 28% خوێندكار روبه‌ڕووی مامه‌ڵه‌ی خراپی سێكس زاره‌كی ده‌بنه‌وه، 6.0%ی خوێندكار روبه‌ڕووی نازاره‌كی ده‌بنه‌وه، 10.1%ی خوێندكاران روبه‌ڕووی مامه‌ڵه‌ی خراپی سێكسی كرداری ده‌بنه‌وه.
به رێژه‌ی له 88.9% مامۆستایان باوه‌ڕیان به به‌كارهێنانی توندوتیژی هه‌یه له‌گه‌ڵ خوێندكاردا ئه‌گه‌رهاتوو خوێندكار ره‌فتارێكی نه‌شیاو و خراپی ئه‌نجامدا، به رێژه‌ی له 42% مامۆستایان مامه‌ڵه‌ی توندوتیژی به‌باش ده‌زانن ئه‌گه‌ر به‌باشی به‌كاربهێنرێت.
* له ئاستی گه‌ڕه‌كدا:
48% منداڵان له‌لایه‌ن منداڵان و گه‌وره‌كانه‌وه له گه‌ڕه‌كدا روبه‌ڕووی خراپ مامه‌ڵه‌ی جه‌سته‌یی ده‌بنه‌وه، 1،55 % منداڵان روبه‌ڕووی خراپ مامه‌ڵه‌ی ده‌روونی زاره‌كی ده‌بنه‌وه، 33.3% روبه‌ڕووی خراپ مامه‌ڵه‌ی ده‌روونی نازاره‌كی ده‌بنه‌وه، 36.2% منداڵان روبه‌ڕووی خراپ مامه‌ڵه‌ی سێكسی زاره‌كی ده‌بنه‌وه له گه‌ڕه‌كدا، 29.7% منداڵان روبه‌ڕووی خراپ مامه‌ڵه‌ی سێكسی نازاره‌كی ده‌بنه‌وه، 9.7% منداڵان روبه‌ڕووی خراپ مامه‌ڵه‌ی سێكسی كرداری ده‌بنه‌وه له گه‌ڕه‌كدا.
PM:03:14:03/06/2014