كۆمه‌ڵی ئیسلامی كاندیده‌كانی یه‌كلاییکردەوە
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا چوار پۆستی بەركەوتووە‌و بۆ ئەو چوار پۆستەش 50 كەس خۆی كاندید كردوە.
لەمبارەیەوە عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بە مالًیەری باسنیوزی رایگەیاند: تاوه‌كو ئێستا كاندیده‌كانیان بۆ پۆسته وه‌زاریه‌كان و ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی به‌ریان كه‌وتووه كه چوار پۆستی سیادیه یه‌كلانه‌كردوه‌ته‌وه.
وتیشی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له نێوان ئه‌و په‌نجا كه‌سه‌ی كه (سی ڤی)یان پێشكه‌ش كردوه سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه چواركه‌سیان هه‌ڵده‌بژێرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌و په‌نجا كه‌سه هه‌موویان كه‌سی به توانا‌و شیاون، به‌ڵام پۆسته‌كان ژماره‌یان دیاره‌و ده‌بێت ئه‌و پرسه به‌پێی ئه‌وه‌ی كه هه‌یه یه‌كلابكرێته‌وه.
PM:06:12:03/06/2014