مووچەی مانگی چوار ئەم توێژە فراوانە دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەی چوار شەممە ٢١ ی تشریینی یەکەم مووچەی مانگی چوار مامۆستایانی وانەبێژی هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک دابەشبکرێت.


لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزور  ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگاكان دەكاتەوە كە مامۆستای وانەبێژیان هەیە، رۆژی چوارشەممە بەرواری 21-10-2020 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی."


هاوكات بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕ بڵاویکردەو، ڕۆژی یەک شەممە 25 ـ 10 ـ 2020 پارەی وانەبێژی مانگی چوار دابەش دەکرێت.

 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆک ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژ سنورەکەی دەکاتەوە سەردانیان بکەن بۆ وەرگتنی موچەکانیان.

 



PM:10:46:20/10/2020