لە شاری دهۆک ٢٣٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ٢٣٢ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ٢٣٢ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە".
كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە نۆ هەزار و ٢١٣ هاوڵاتی ئێستاش ١٠ هەزارو ٦٠٠ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.
بەپێی دواین ئامارەکانی تەندروستی هەرێم، تاوەکو ئێستا لە شاری دهۆک ٢٠ هەزارو ٢٣٠ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، هاوکات ٤١٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پارێزگاکە تۆمارکراوە.
PM:12:27:25/10/2020