لە شاری دهۆک ٩٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە
ئەمڕۆ تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ٩٢ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ٩٢ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە".
كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە نۆ هەزار و ٣٢٣ هاوڵاتی ئێستاش ١٠ هەزارو ٨٢٧ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.
PM:12:15:26/10/2020