وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی: ١٤٠ هه‌زار خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت هاوكارى ده‌كرێن

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت" ١٤٠ هەزاری خێزانی کەمدەرامەت لە هەرێمی کوردستان بری ١٠٠ هەزار دینار وەردەگرن". 

 

كوێستان محەمەد، وەزیری و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لیستێك ئامادە دەكرێت بۆ دابەشكردنی بڕی ١٠٠ ھەزار دینار بەسەر ١٤٠ ھەزار خێزان".

 

وەزیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی جەختی له‌وه‌ش كردەوە، خۆشبەختانە لە بەڕێوەبەرایەتیی دھۆك لیستەكە ئامادە كراوە، لە پارێزگاكانی دیكەش ئامادەكردنی لیستەكە لە قۆناغی كۆتاییدایە.

 

وتیشی" ئەوانەی لەو بڕە پارەیە سوودمەند دەبن دەبێت خێزانێكی هەژار بن و هیچ داهاتێكیان نەبێت و شایستەی ئەو هاوكارییە بن".




AM:12:03:28/10/2020