ئەمشەو لەشاری دهۆک بەهۆی كێشەی خێزانییەوە دایكێك كچە چوار مانگەكەی كوشت و دواتر خۆی و هاوسەرەكەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون.
هێمن سلێمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەمشەو لە گەڕەکی ماڵتای دهۆک دایکێک کچێکی تەمەن چوار مانگانەی بەناوی شارون دینس ئیلیا کوشتووە".
وتیشى" ئەو دایکە کێشەى خێزانى لەگەڵ هاوسەرەکەى هەبووە و هۆکار بووە بۆ ئەوەى منداڵەکەى بکوژێ".
هێمن سلێمان ئاماژەى بەوەشکرد، پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و بە بڕیارى دادوەر تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە، هەروەها تەرمی منداڵەکەش رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامی هەیە.