کەشناسی هەرێم وادەی باران بارینی بەلێزمە و بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵی ڕاگەیاند

كەشناسی هەرێم نزمبونەوەی پلەكانی گەرمای لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم لە نێوان 4 بۆ 8 پلە راگەیاند.

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان  لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، سبەى نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 4-6 پلە لە تەواوى ناوچەکان دەبێت بەلام سنوورى دهۆک نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 6-8 پلە دەبێت، باران بارین هەیە بە شێوەى پچڕپچڕئەمڕۆ پێنج شەممە تاکو بەرەبەیانى رۆژى هەینى لە ناوچەى جیاجیا دەبێت، ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاى هەولێر بارانى مامناوەند دەبێت، بەڵام سنوورى پارێزگاى دهۆک باران بارینى زیاتر دەبێت وبارانى چالاکتر دەبێت هەندێ جار لێزمە بارانى دەبێت و هەورە تریشقەشى دەبێت. 
 
ئاماژە بەوەشکراوە" خێراى با زیاد دەکات و هەندێ کات دەگاتە سەرووى 30 کم لە کاتژمێرێکدا، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵێش هەیە لە هەندێ ناوچە بە تایبەتى سنوورى پارێزگاى کەرکوک".



PM:01:01:05/11/2020