بنهماڵهو هاوڕێیانى قادرى حاحى عهلى ڕایدهگهیهنن" سبهینێ تهرمى خوالێخۆشبوو لهگردى ئابڵاخ لهشارى سلێمانى بهخاكدهسپێردرێت".
ئاسۆ جەمال موختار، بەناوی بنەماڵەی قادری حاجی عەلی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی مەرگی ناوەختی سەركردە و سوارچاكی شۆڕش و ورەو بەرەنگاربونەوەی نادادی بەڕێز (قادری حاجی عەلی) رادەگەیەنین، كە ئەمڕۆ ( 2020/11/9 ) دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، گیان لەدەستدانی كاك قادری حاجی عەلی وەك سەركردەیەكی خۆنەویست و خۆشەویست و جێی متمانە و ئومێدی خەڵك و پشتیوانی ستەملێكراوان، سەركردەی دیارو سەربەخۆی گەلەكەمان، ئەسەف و خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەموان.
ئاسۆ جەمال موختار وتیشی" بڕیارە سبەی چوارشەممە کاتژمێر 2:00ـی دوانیوەڕۆ لەسلێمانی تەرمی قادری حاجی عەلی بەخاک بسپێردرێت، بەڵام تائێستا شوێنی ناشتنەکەی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە دیارینەکراوە، هەروەها بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نازانن کە دەتوانرێت پرسە دابنرێت یاخود رێنماییە تەندروستییەکان رێگە بەو هەنگاوە نادەن".
قادری حاجی عەلی، ماوەیەك لەمەوبەر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، بەھۆی ناجێگیری باری تەندروستی لە نەخۆشخانەیهکی سلێمانی چارەسەری پێدەدرا.