پەیامنێری سپی لە سلێمانی رایگەیاند" کەمێک پێش ئێستا تهرمی قادری حاجی عهلی، سیاستمەدار و کەسایەتی و پێشمەرگەی دێرین له نهخۆشخانهی فاروقهوه بۆ گۆڕستانی ئابڵاغ گوازرایهوه و بڕیاره له مهراسیمێكدا به خاك بسپێردرێت".
دوێنێ، قادری حاجی عەلی، كەسایەتی سەربەخۆ و دیاری کوردستان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا دوێنێ سێشەممە لە سلێمانی كۆچی دواییكرد.
قادر حاجی عەلی ساڵی ١٩٥٥ لە سلێمانی لەدایکبووە و کۆلێژی جیۆلۆجی تەواوکردووە، ساڵی ١٩٨٠ چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە و قادر حاجی عەلی ساڵی ٢٠٠٩ لەگەڵ نەوشیروان مستەفا و کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی بزووتنەوەی گۆڕانیان دامەزراند، بەڵام ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ بوو بەهۆی ناڕەزایی لەشێوازی بەڕێوەبردنی بزووتنەوەی گۆڕان دوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، دەستیلەکارکێشابویەوە و وەک کەسایەتییەکی سەربەخۆ بەردەوام بوو لەکاری سیاسی.