ئەمڕۆ (259) رۆژ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی 21/9/2013ی هەرێمی كوردستاندا تێدەپەڕێتو تائێستاش ناوی تەنها (12) وەزیری ئەو كابینە نوێیە ئاشكرابووە.
ئاشكرابوونی ناوی ئەو وەزیرانە لەرێگەی راگەیاندنی كەناڵە حیزبیەكانی لابەنەكانەوە بووە، بەڵام هێشتا بزوتنەوەی گۆڕان ناوی هیچ وەزیرێكی رانەگەیاندووەو بەتەواوی یەكلایی نەكردووەتەوە.
ماڵپەڕی (باس نیوز)ی نزیك لەپارتی دیموكراتی كوردستان ریزبەندی (12) وەزیری كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی بڵاوكردووەتەوە، كە هەندێك لە وەزیرەكان پێشترو لەم كابینە كار بەڕێكەرەدا هێشتا هەر وەزیرن.
ناوەكانیش بریتین لە:
1- ئاشتی هەورامی بۆ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان.
2- كریم سنجاری بۆ وەزارەتی ناوەخۆ.
3- علی سندی بۆ وەزارەتی پلاندانان.
4- رێكەوت حەمەرشید بۆ وەزارەتی تەندروستی.
5- دلشاد شەهاب بۆ وەزارەتی شارەوانی.
6- عەبدوڕەحمان رەحیم بۆ وەزارەتی هەرێم بۆ كاروباری ژینگە.
7- جەمال خەمبار بۆ وەزارەتی رۆشنبیری.
8- د. سەڵاحەدین بابەكر بۆ وەزارەتی كارەبا.
9- نەسرەدین سەعید بۆ وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.
10– پارێزەر محەمەد هاودیانی بۆ وەزارەتی هەماهەنگی نێوان پەرلەمان و حكومەت.
11- دەرباز كۆسرەت رەسول بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن.
12- عەبدولستار مەجید بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ.