چەكدارەكانی داعش هێرشەكانیان بەرفراوان دەكەنو دوای پارێزگای ئەنبار پێنج شەممەی رابردوو پەلاماری سامرایان داو ویستیان بەغدا نوقیم بكەن لە ئاودا، لەدوێنێشەوە پەلاماری موسڵیان داوەو چەندین ناوچەی رۆژهەڵاتو رۆژئاوای ئەو شارەیان كۆنترۆڵ كردووە.
مەدا پرێس رایگەیاند رۆژی پێنج شەممە چەكدارەكانی داعش توانیویانە سێ لیوا ( نۆهەزار چەكدار) كە لەدەوری شاری سامەڕان ببڕنو بچنە ناو شارەكەوە بەنیازی تەقاندنەوەی بەنداوی ئەو شارەو نوقمكردنی بەغدا لە ئاودا.
بەپێی هەواڵەكەی مەدا چەكدارەكانی داعش 300 چەكداربوونو چەندین مەكینەو شۆفڵی جیا جیان پێبووە بۆئەوەی سەنگەرە خۆڵەكانی سوپای عێراق ببڕنو ئێستا ئەو چەكدارانە زۆربەی ناوچەی دەرەوەی شاری سامەڕایان بەدەستەوەیە.
لەشەوی 6-6 یشەوە داعِش پەلاماری شاری موسڵی داوەو لە رۆژهەڵاتو رۆژئاوای ئەو شارەوە هێرشیان كردووەو چەندین ناوچەی ئەو پارێزگایەیان كۆنترۆڵكردووەو سوپای عێراقیش لە پاشەكشەدایە.
بەیانی ئەمرۆش لە ئەنبار پەلاماری زانكۆی ئەنباریان داوەو 6 كەس كوژرانو 30ی تر بریندارنو تا ئێستا شەر بەردەوامە.
زیاتر...