دهۆک .. لە رووداوێکی هاوتوچۆ دا پێنج کەس بوونە قوربانی



له‌سه‌ر ڕێگای نێوان دهۆك – تەلوە  ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له ‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان سێ ئۆتۆمبێل كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.


ئازاد ته‌ها وته‌بێژی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند " ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شه‌قامی نێوان ته‌لوه‌ له‌نزیك گوندی چه‌مانێ روداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان سێ ئۆتۆمبێل رویدا، به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی تریش برینداربوون"‌.


هاوكات هەر بەهۆی ڕووداوەكەوە زیانی زۆر بەر هەرسێ ئۆتۆمبێلەكە كەوتووەو بریندارەکانیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
 



PM:08:28:16/11/2020