شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

پسپۆرێکی کەشناسی عێراقی ئاشکرای دەکات لە سبەی پێنج شەممە ئێوارەکەیەوە شەپۆلێکی بارانبارین  پارێزگاکانی سلێمانی، دیالە و میسان دەستپێدەکاتەوەو سێ رۆژ دەخایەنێت.


حسێن ئەسەدی، شارەزای کەشناسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی عێراق و گۆڕانکارییەکانی نەخشەی کەش و هەوا رۆژی پێنجشەممە عێراق دەکەوێتە ژێرکاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین و بەدرێژایی رۆژانی هەینی و شەممە بەردەوام دەبێت".


ئەو پسپۆرە ئەوەشی خستۆتەڕوو، ناوەندی شەپۆلی بارانبارینەکە رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی، پارێزگای دیالە و میسان دەبێت و لەناوچەکانی دیکەی باشور و رۆژئاوای عێراقیش بەڕێژەی جیاواز باران دەبارێت.

 
پسپۆرانی بوار کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەمساڵ وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان روونادات و بارانبارینی ئەم مانگەی پایز سەرەتایەکی باشن بۆ روونەدانی وشکە ساڵی. 

 



PM:11:45:18/11/2020