ژماره‌یه‌ك كادیری كۆمه‌ڵ پشتیوانی له دانانی وه‌زیره‌كان ده‌كه‌ن
ژمارەیەك كادیری راگەیاندنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان شتیوانی لە دانانی وەزیرەكانی كۆمەڵ لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.
پاش ئەوەی دوێنێ ژمارەیەك بەرپرس‌و كادیری پێشكەوتووی كۆمەڵە، هەڕەشەی جیابوونەوەیان لەو حیزبە كردبوو ئەگەر پاش 48 كاتژمێر بە كاندیدی وەزارەتەكاندا نەچێتەوە، ئەمرۆ ژمارەیەك راگەیاندنكاری كۆمەڵی ئیسلامی لە بەیاننامەیەكدا پشتیوانی خۆیان بۆ كاندیدی وەزارەتەكان دووپات كردوەتەوە.
هه‌ر له‌و یاداشته‌دا هاتووه: "وه‌ك ژماره‌یه‌ك كادیر و رۆژنامه‌نووسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، پشتیوانی ته‌واوی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ڕۆژی 5/6/2014 ده‌كه‌ین كه تایبه‌ت بووه به دیاریكردنی ئه‌و دوو به‌ڕێزه بۆ پۆسته‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
ده‌قی یاداشته‌كه:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌ڕێز: پێشه‌وا و ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی
به‌ڕێز: ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
به‌ڕێز: ئه‌نجومه‌نی چاودێری و به‌دواداچونی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
بابه‌ت: پشتیوانی
به‌ڕێزان ئێمه وه‌ك ژماره‌یه‌ك كادیر و ڕۆژنامه‌نووسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كه ناو و ئیمزامان له لیستی هاوپێچدا هاتووه، پشتیوانی ته‌واوی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ڕۆژی 5/6/2014 ده‌كه‌ین كه تایبه‌ت بووه به دیاریكردنی ئه‌و دوو به‌ڕێزه بۆ پۆسته‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین پێمانوایه ئه‌و بڕیاره، بڕیارێكی گونجاوه و، ئه‌م قۆناغه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش پێویستی به سه‌ركرده‌ی سیاسیه كه سه‌نگ و قورسایی هه‌بێت له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گوێی بۆ بگیرێت و حساب بۆ بۆچونه‌كانی بكرێت.
هه‌روه‌ك ته‌ئكیدیش ده‌كه‌ینه‌وه، پشتیوانی ئێمه بۆ ئه‌و بڕیاره پشتیوانی نیه له كه‌سێك یان دوو كه‌سی دیاریكراو، به‌ڵكو پشتیوانیه له بڕیارێكی سیاسی به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حزبه كه پێمانوایه موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی شه‌رعی و یاسایی خۆی كردووه و په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵ كه په‌سه‌ندكراوی كۆنگره‌یه و نزیكه‌ی 600 كادیری ئه‌م حزبه ده‌نگی بۆ داوه.
بۆیه داواتان لێده‌كه‌ین به هیچ شێوه‌ك بڕیاری كاندیدكردنی ئه‌و دوو به‌ڕێزه هه‌ڵنه‌وه‌شێننه‌وه به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته پێشینه‌یه‌كی خراپ له كاری حزبی و دواجار پاشاگه‌ردانی و فه‌وزا به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
PM:03:03:08/06/2014