دانیشتنی رۆژی چوارشه‌مه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان كە وابڕیار بوو تایبەت بكرێ بە باسكردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران دواخرا.
منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی په‌رله‌مانى راگه‌یاند" ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان نوسراوى ئاماده‌كردووه و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت تاوه‌كو شاندی دانوستانكارى هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارى حكومه‌تی هه‌رێم، له‌دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ببن".
وتیشی" به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و ره‌وشی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرال و پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ڕه‌وشی دارایى".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو ڕۆژی چوارشەممە ٢ی کانوونی یەکەم دانیشتنی ژماره (١٢)ى خولی ئاسایی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.