پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هەینی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكانی دوێنێی شاری سلێمانی ئازادكران، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیركران.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ حەوت کەس لە خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكانی سلێمانی ئازادكران، بەڵام ١٦ کەسیان هێڵراونەتەوە و تاکو ئێستا ئازاد نەکراون.
دوێنێ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی چین و توێژه‌كان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو و خۆپیشانده‌ران دروشمی (راپه‌ڕین)یان بەرزکردەوە، خۆپیشاندانەکە بارگرژی زۆری بەخۆوە بینی و بەدەیان کەس بەهۆی بۆمبی فرمێسک رێژەوە تووشی هەناسە توندی بوون و ژمارەیەکیان لێگەیەندرایە نەخۆشخانە کە پەرلەمانتاریش لە نێوانیاندا هەبوو، هاوکات لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ژمارەیەک لە مامۆستا و فەرمانبەر و چالاکوان دەستگیرکران.