ژمارەیەک بارەگا و ماڵی بەرپرس لە پێنجوێن سووتێنران

دوێنێ خۆپیشاندانی خەڵک وەک شوێنەکانی تری پارێزگای سلێمانی شاری پێنجوێن کە دەروازەیەکی گرنگی بازرگانییە گرتوەوەو تا درەنگانێکی شەو بەردەوام بوو، خۆپیشاندەران چەندان شوێنێ حیزبی و حکومی و ماڵی بەرپرسیان سووتاند، هاوکات پێشمەرگەیەک گیانی لە دەستدا.

 

دوێنێ ئێوارە خۆپیشاندەرانی ئەو شارە سەرجەم بینای حیزبەکانیان بە یەکێتی و پارتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو سۆسیالیستیان  کۆنترۆڵکردو دواتر سووتاندنیان.

 

لە کۆنترڵکردن و سووتانی بارەگای حیزبەکاندا لە بارەگای پارتی پێشمەرگەیەک گیانی لە دەستدا.

 

هەروەها چوونە سەر بینای قائیمقامیەتی شارەکەو میوانخانەی قائیمقامیەتیان سووتاند.

 

دواتر چوونە سەر ماڵی بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز لە پێنجوێن و سووتانیان، ناڵپارێز شارۆچکەیەکە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای پێنجوێنەوەو سەر بەو قەزایەیە.

 

دەربارەی زانیاری سووتانی ماڵی قائیمقامیەتی پێنجوێن، بەپێی زانیارییەکانی سپی، ماڵی قائیمقامییەتی پێنجوێن نە سووتێنراوە.

 

دەربارەی دەروازەی باشماخی نێو دەوڵەتی تا ئێستا خۆپیشاندەران نەگەیشتوونەتە ئەو دەروازە ستراتیژیەی نێوان هەرێم و ئێران.

 



AM:08:53:09/12/2020